داوای ئاشته‌واییان لێده‌كات باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد كۆبووه‌وه
فرانك به‌یكه‌ر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق له‌زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایكردووه بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا، به‌پێویستی زانیووه زاڵ‌بن به‌سه‌ر ناكۆكیه ناوخۆییهكانداو لایه‌نه‌كانیش ئاشتببنه‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه باڵوێژزی به‌ریتانیا له‌عیراق له‌هه‌ولێر چاوی كه‌وتووه به‌دكتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، پاڤێڵ تاڵهبانیو نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌ته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی باڵێوزخانه‌ی به‌ریتانیا له عیراق، كه بۆ سایتی خه‌ندان نێردراوه هاتووه "باڵیوز هانی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیدا كه هاوكاری بكه‌ن له كۆتایی هێنان به گرێكوێره‌ی سیاسی له عیراق".
داواشیكردووه "په‌رله‌مانتاره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، به‌ره‌وپێشبردنی به‌ڵینه‌كانی چاكسازی".
هه‌روه‌ها تاوتوێی باجی پهرتهوازهییو پێویستی زاڵبوون به‌سه‌ر ناكۆكی سیاسی له‌نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و عیراق كراوه له‌كۆبونه‌وه‌كاندا.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، باڵیوزی به‌ریتانیا له‌عیراق جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستی ئاشتبونه‌وه‌ی سیاسی نێوان پارته كوردییه‌كان له‌پێناو داهاتووی هه‌رێمی كوردستان‌و گه‌له‌كه‌ی، هانی سه‌ركرده‌كانی داوه كه بگه‌نه سازانێكی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت به ته‌واوی توانای خۆیه‌وه شه‌ڕی داعش بكات و ئابووری ببوژێنێته‌وه.
فرانك به‌یكه‌ر، له‌سه‌ر ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له‌تویتێكدا ده‌ڵێت "چۆن به‌غداو هه‌ولێر ده‌توانن په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وتر بكه‌ن؟ من چه‌ند ڕێگاچارهیهكم له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح باسكرد له‌میانی ئێواره‌خوانی دوێنێ ئێواره‌دا. پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانه".
