چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌ت هه‌رێم به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌درێنه دادگا
ڕاوژێكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ له پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی بارزانیدا چاوپۆشی له هیچ كه‌سێك له هه‌ر پله و پۆستێك بێت ناكرێت و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ند وه‌زیر و بریكارێكی وه‌زیر له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دراونه‌ته دادگا.
کیفاح مەحموود، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به (كوردستان 24)ی رایگه‌یاند:"هیچ کەسێک لە هەرێمی لە هەرهمی دەسەڵاتەوە تا دەگاتە بچووکترین پلەی وەزیفی لەو پرۆژە چاکسازییەی کە مەسعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەمانگی دووی رابردوو رایگەیاندبوو بێ بەری نییە، ئەوانیشی کە گەندڵییان ئەنجامداوە بەرپرسی باڵان و فەرمانبەری هەژار کەمتر بە گەندەڵی تێوگلاون".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه بەتۆمەتی گەندەڵی ئێستا ناوی چەند بەرپرسێکی باڵای حکوومەت کە وەزیر و بریكارى وەزیریشی تێدایە لەبەردەستدان و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە، لەماوەی داهاتوودا ئەو بەرپرسانە رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە نێوان زیاتر لە 110 کەیسی گەندەڵی کە بەشی زۆریان بەرپرسن ناوی ژمارەیەک لە وەزیرانەی تێدایە کە لە کابینەکانی پیشووی حکوومەت بوونە، سەبارەت بە جیاکاری لە ناو و دۆسیەی گەندەڵی ئەو بەرپرسانەش، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم رەتیدهكاتهوه کە هیچ جیاکاریەک لە نێوان ناوەکان بکەن.
