كورد به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ناكات
د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامى په‌له‌مانى عێراق، له لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: "دواى ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو له په‌رله‌مانى عێراق رویاندا، وه‌ها ئاسان نییه كه په‌رله‌مان وا به‌خێراى كارا ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده وابڕیاریشه سبه‌ى سێشه‌ممه (10-5-2016) په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازبدات به‌ڵام ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتارانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌شدارى له‌و دانیشتنه ناكه‌ین، باوه‌ڕیشم وایه كه په‌رله‌مانتاره كورده‌كانى دیكه‌ش به‌شدارى ناكه‌ن".
ناوبراو دڵنایی خۆی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه‌ی كه له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌ماندا ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه نابن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بێ ئه‌نجام كۆتایی دێت.
