پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەورووژێنی

 پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەورووژێنی


شاندێکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا پێکهاتبوو لە د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا و زانا کوردە بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە ئەوروپییەکان لە نوێنەرایەتی سەردانی پەرلەمانی ئەورووپای کرد و لەگەڵ چارلز تانۆک رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی کوتلەی کۆنسێرڤاتیڤ و رێفۆرمیستەکان و سەرۆکی گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا کۆبووە.



تەوەری سەرەکی دیدارەکە بریتی بوون لە داواکاری بۆ هاوکاری زیاتری پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش و هاوکاریی هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا.



لە بەشێکی تری دانیشتنەکە باس کۆتایی هاتنی رێککەوتنی سایکس-پیکۆ کرا و ئاماژە بە مافی خەڵکی کوردستان کرا لە ئەنجامدانی رێفێراندۆم و سەربەخۆیی.



لە بەرانبەردا تانۆک پشتگیری خۆی بۆ گەلی کوردستان دوپاتکردوە و بە وردی باسی ئەو بەڵێنانەی کرد کە بە درێژایی مێژوو بە گەلی کوردستان دراوە، بەلام جێبەجێ نەکراون بەتایبەتی ئەو بەڵێنانەی کە لە پەیمانی سێڤەر لەلایەن بەریتانیا بە گەلی کورد درا بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ.



لە بەشێکی تری دانیشتنەکە بە وردی باس لە پرۆژە دوو لایەنیوەکانی نێوان گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا و نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم کران لە داهاتووی نزیک بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی گەلی کوردستان بە ناوەندەکانی ئەورووپی بەتایبەتی پرسی ریفێراندۆم.
Top