ئەڤین هروری: پارتی بانگهێشتی گشت لایەک دەکات

 ئەڤین هروری: پارتی بانگهێشتی گشت لایەک دەکات
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتیی کوردستان دەڵێ، بە مەبەستی یەکڕیزی و یەکدەنگی و هاوگوتاریی کورد لە بەغدا، پارتی دیموکراتیی کوردستان دەستپێشخەرییەکی نوێ دەکات.



ئەڤین هروری، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی یەکخستنەوەی ناوماڵی کورد و، دەنگی کورد لە بەغدا، پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەری دەکات بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان بۆ ئەوەی بزانین کورد چ بڕیارێک بدات و چی بکات؛ ئەو حزبانە نوێنەریان هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەرهەموویان بانگهێشت دەکرێن"
Top