د. عەرەفات کەرەم ستونی :سەرۆک بارزانی بروای بەعێراق نەماوە بۆیە ھیچ دەستپێشخەریەک ناکات بۆچارەسەرکردنی کێشەکان
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان عەرەفات کەرەم بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند" پێویست بوو سەرۆکی پەرلەمانی سەردانی سەرۆک بارزانی بکات،بەڵام ئەو دەزانێت کە سەرۆک بارزانی بروای بەعێراق نەماوە،لەبەر ئەوەی زۆر دەستپێشخەری کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق سودی نەبوو ،بۆیە لەئێستادا عێراق بەرەودابەشبووون دەچێت ،ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەبووە سەردانی سەرۆکی ھەرێمی نەکردووە.
عەرەفات کەرەم گوتیشی، زۆر لەشیعەکانچاوەرێی سەرۆک بارزانین دەستپێشخەری بکات،بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق ،بەڵام سەرۆک بارزانی قەناعەتی بۆ دروست بووە کە ئەوکێشەیە ھێندە ئاڵۆزە چارەسەرنابێت،لەبەر ئەوەی پرۆسەی سیاسی تێکچووە وکورد پشتگوێخراوە ووەکو جاران نەماوە وئیدی کورد نابێتە ھاوبەش لەپرۆسەی سیاسی.
ZNA
