سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق: سێشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق: سێشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت و داوای لە پەرلەمانتارەکان کرد ئامادەی دانیشتنەکە بن.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە پەیجی فەرمی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق درەنگانێکی ئەمشەوە ٨ی ئایار بڵاوکرایەوە هاتووە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ئایار کۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرجەم پەرلەمانتاران دەکات ئامادەی کۆبوونەوەکە بن.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا داوای لە لیژنەکان کردووە دانیشتنەکانی خۆیان بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکان ئەنجام بدەن بۆ پەسەند کردنی لە لایەن پەرلەمانەوە.
Top