"هەڵەیەکی هەرەگەورەی سیاسییە بەبێ مەرج بچینەوە بۆ بەغدا"
(ڕێناس جانۆ) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مەبەستی سەرۆکی پەرلەمان لەو سەردانیکردنەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە کە داوا لە فراکسیۆنە کوردەکان بکات بگەڕێنەوە بۆ بەغدا؛ دیارە لەو ماوەیەدا کورد پشتی سەرۆکی پەرلەمانی گرتبوو بەشکەم نەکەوێتە قەیرانێکی دەستووری و یاساییەوە؛ جا ئێستا ھاتووە سپاسی فراکسیۆنە کوردەکانیش بکات."
(ڕێناس جانۆ) گوتیشی، ئەگەر کورد ئێستا بەبێ مەرج بگەڕێتەوە بۆ بەغدا دەکەوێتە ھەڵەیەکی گەورەی سیاسییەوە؛ با جارێ داواکارییەکانی خۆمانمان پێ بڵێین ئینجا بگەڕێینەوە بۆ بەغدا.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە، ناکرێت ھەروا بگەڕێینەوە بۆ بەغدا و، دەبێ بە سیاسەتی خۆماندا بچینەوە لەگەڵ بەغدادا.
دەیشڵێ دەشێ نوێنەرانی کورد لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆ ببنەوە و، ئەگەر هەر دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ بەغدا، ھەندێک مەرج دابنێن، ئینجا بچینەوە.
