لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ كۆماری ئیسلامی ئێرانی، كوردێك به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له‌سێداره دەدات
ئه‌و هاوڵاتیه كورده، خه‌ڵكی شاری هه‌رسین بووه له‌پارێزگای كرماشان، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گۆڕه‌پانی ئازادی كرماشان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه، ئه‌وه‌ش به‌به‌رچاوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و شوێنه كۆببوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (ئیسنا)ی سه‌ر به‌حكومه‌تی ئێران، ئه‌و هاوڵاتییه كورده "سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌تاوانی بڕینی دوكانێكی زەڕەنگەر، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه".
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری هه‌رسین، سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ركراوه، دوو هاوڕێی دیكه‌شی له‌هه‌مان دادگاییدا به 20 ساڵ‌و 25 ساڵ زیندانیكردن حوكمدراون.
یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه‌ی له‌پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌دا ئاماده‌بووه، به‌خه‌ندانی وت "ئه‌و هاوڵاتییه ناوی (ه، س) بوو، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه به‌چه‌ك هێرشیانكردبووه سه‌ر دوكانێكی زەڕەنگەر له‌شاری هه‌رسین، وێڕای به‌تاڵانبردنی هه‌ندیك زێڕ دوو كه‌سیشیان بریندار كردبوو".
ته‌نیا له‌هه‌فته‌ی رابردوودا، زیاتر له 20 كه‌س له‌شاره‌كانی نوور، كه‌ره‌ج، زاهدان، ئه‌رده‌بیل‌و چه‌ند شوێنێكی تر له‌سێداره‌دراون له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له‌مانگی سێی ساڵی رابردووه‌وه تاوه‌كو مانگی سێیی ئه‌مساڵ (له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا)، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 40 هاوڵاتی كوردی ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا جێبه‌جێكراوه.
خه‌ندان
