مه‌سروور بارزانی : ئێستا له ده‌روازه‌كانی موسڵین و ئاماده‌ین بۆ گێرانى رۆڵێكی سه‌ره‌كی له ده‌رپه‌ڕاندنی داعش
به‌كورتی هه‌وڵمانداوه هاوكاری هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ین و به سنگێكی فراوانه‌وه پێشوازیان لێ بكه‌ین . ئێمه زۆر سه‌بروئاراممان گرت ، به‌ڵام رێككه‌وتنه ئابوورییه‌كانمان كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێوی ئێمه بوون ، رێزیان لێ نه‌گیرا . له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌دا ئێمه وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی عێراق ، ئه‌ركمان له سه‌ر بوو، به‌ڵام رێز له مافه‌كانمان نه‌گیرا.
