جۆن كیری: دوور نییه ئاگربه‌سته‌كه‌ی سوریا شكست بهێنێت
جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د پابه‌ندی ئه‌و ئاگربه‌سته نوێیه نه‌بێت كه ئیستا له نێوان ڕوسیا‌و ئه‌مریكا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وا دوور نییه ئاگربه‌سته‌كه شكست بهێنێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كاتی جه‌نگ.
وتیشی "ئه‌و ئاگربه‌سته نوێیه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكاو ڕوسیا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، له‌پێناو پاراستنی شاری حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریایه‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له 48 كاتژمێری داهاتوودا، بگه‌نه ڕێككه‌وتن".
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه، سێگری لافرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه كه له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه راگه‌یه‌نراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا، شاری حه‌له‌بیش بگرێته‌وه.
سەرچاوەی العربیە.
