لە تلسقۆف پێشمەرگە شەش خۆکوژی داعش دەکوژێت

لە تلسقۆف پێشمەرگە شەش خۆکوژی داعش دەکوژێت
چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش هەول دەدەن لە میحوەری تلسقۆفەوە تەرمی چەکدارە کوژراوەکانیان ببەنەوە و پێشمەرگەش کاروانەکەیان تێکدەشکێنێت.



ئیبراهیم هەڕنی، فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە میحوەری تلسقۆفەوە راگەیاند،: کە سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 4ـی ئایاری 2016، چەکدارانی داعش لە رێگەی چەند خۆکوژێکەوە ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکە و پێشمەرگەش بە تووندی بەرپەرچی دانەوە.



ئیبراھیم ھەڕنی هەروەها رایگەیاند، کە داعش لەو هێرشەیدا ھەوڵی دا تەرمی کوژراو و بریندارانی شەڕی رۆژی سێشەممە بۆ ناو مووسڵ بباتەوە، بەڵام لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە لێیان درا و ژمارەیەکی زۆریان کوژران، کە لە نێویاندا شەش چەکداری خۆکوژ هەبوون.



رۆژی سێشەممە 3ـی ئایاری 2016، چەکدارانی داعش لە میحوەرەکانی تلسقۆف، باشیک و گوێڕ هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و دوای چەند سەعاتێک رووبەڕووبوونەوە، پێشمەرگە شکستی بە هێرشەکانی داعش هێنا و دەیان چەکداری ئەو رێکخراوە توندڕەوە کوژران و تەرمەکانیان کەوتنە بەردەستی پێشمەرگە.





باسنیوز
Top