لیوا بەهرام: تیرۆریستان له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مرۆیاندا زیاتر له 25 كوژران و برینداریاندا
لیوا (بەهرام عەریف یاسین) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌ره به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه جارێكى تر تیرۆرستانى داعش له دووقۆڵهوه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه و هێرشه‌كه‌یان قاره‌مانانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێنرا، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌شمانه تا ئێستا 10 تیرۆرستى داعش كوژراون و 15ى تریش بریندار بوون بۆ دووه‌م رۆژ له‌دواى یه‌كدى جگه له‌وانه‌ى دوێنێ كه كوژرا و بریندار بوون".
(عەریف یاسین) گوتیشی: "هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا زاڵن و تیرۆرستانى داعش‌یش لهبارهدۆخێكى خراپدان و ووره‌یان زۆر دابه‌زیوه، ئه‌و هه‌وڵانه‌شى ده‌یده‌ن له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌یه تا ووره‌ى تیرۆریستهكانیانى پێ به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌ڵام خۆیان و سه‌رانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى كه ناتوانن جێ پێیان له كوردستان هه‌بێت. "
ئه‌و فەرماندەیه‌ی پێشمەرگە دەشڵێت، تیرۆرستانى داعش ده‌زانن له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به هاوكارى هێزى هاوپه‌یمانان و خۆڕ‌اگرى خه‌ڵكى كوردستان، له‌سه‌ر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه تێكده‌شكێن و به‌یه‌كجارى له سنوورى كوردستان ده‌رده‌كرێن.
