هه‌رێم ره‌وانه‌كردنی شانده سیاسییه‌كه‌ی بۆ به‌غدا راگرت
له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و پارتی كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازار به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا كه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم دواتریش شاندێكی سیاسی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گۆڕانكارییه وەزارییه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و پرسی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند كه شاندی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون بچن بۆ به‌غداو ئه‌جێندای كاریشیان ئاماده‌كردووه، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست په‌یوه‌ندیشكراوه به فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌ش، "به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی دۆخی سیاسی له عیراق له‌ئێستادا بڕیاردراوه ئه‌و شانده نه‌چێت". سه‌عدی وتیشی "شانده‌كه بچێت بۆ لای كێ؟ كاتێك ده‌سه‌ڵات له‌به‌غدا له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تدایه".
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ شه‌ممه خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در، ناوچه‌ی سه‌وزیان بڕی‌و چوونه ناو بینای په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌و په‌رله‌مانتاران بیناكه‌یان چۆڵكرد.
بۆیه سه‌عدی پیره ده‌ڵێت "ئێستا شاند بچێته به‌غداش سوودی نییه، چونكه كه‌س له شوێنی خۆی نییه".
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌غداو چوونیان بۆ ناوچه‌ی سه‌وزو بینای په‌رله‌مانی عیراق، سه‌عدی پیره پێیوایه ئه‌وه "مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌موو عیراق هه‌یه‌و زه‌نگێكیشه بۆ هه‌رێمی كوردستان". بۆیه به‌پێویستی زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه وه‌كو "ئینزار وه‌ربگرێت ئه‌و غروره‌ی ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو عیراق".
پێشتر شانده حكومییه‌كه‌ی هه‌رێم، به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌ردانی به‌غدایان كرد‌و بڕیاریشبوو له‌م رۆژانه‌دا شانده سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێم ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
خه‌ندان
