به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان
په‌رله‌مانتارێكی كورد ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌بڕیارێكی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی كورد به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

سیروان سیرینی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی : " دوای داگیركردنی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌كو په‌رله‌مانتارانی كورد بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستاندا و به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی كورد به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌یشتوونه‌ته‌وه‌ شاری هه‌ولێر".

گوتیشی: " ئه‌و فڕۆكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بڕیاری نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا نێردرا و ئێمه‌ی به‌سه‌لامه‌تی گواسته‌وه‌ بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان".

پێشووتریش عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی كورد هێشتا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدان و له‌هه‌وڵی ده‌ستخستنی فڕۆكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان".




باسنیوز
Top