ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئه‌ندامی راوێژكاری ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی له UN ده‌ستنیشانكرا
له راگه‌یه‌نراوێكدا دیزگای خێرخوازی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كاركردنی ده‌زگاكه‌مان ته‌نها ده ساڵه، به‌ڵام به‌هۆی بێلایه‌نی و زۆری پرۆژه خێرخوازییه‌كانی و جێبه‌جێكردنی پرنسیپه‌كانی كاری مرۆیی و ره‌چاوكردنی بنه‌ما یاسایه‌كانی مافی مرۆڤ، جێگه‌ی سه‌رنجی ئاژانسه‌كانی UN بووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی (ECOSOC)كه به‌شێكی تایبه‌ته به رێكخراوه ناحكوومییه‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا و 19 وڵات تێدا ئه‌ندامی بڕیارده‌رن. له كۆبوونه‌وه‌ی 13/4/ 2016دا به كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پله‌ی ئه‌ندامی راوێژكاری تایبه‌تی له‌م ئه‌نجوومه‌نه‌دا پێبدرێت.
ده‌شڵێت، به ئه‌ندامبوونی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ئه‌نجوومه‌نی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی (ECOSOC) به مانای به‌شداریكردن له‌سه‌رجه‌م پرۆژه مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی UN دێت، چونكه له‌مڕۆ به‌دواوه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌توانێت له‌سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی UN له هه‌ر سێ باره‌گای سه‌ره‌كی (نیۆرك، جنێف و ڤیه‌نا) به‌شداری بكات و راو سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كان بخاته روو، هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه نامه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو (مرۆیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كولتووری) ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكات و به‌پێی گرنگی بابه‌ته‌كه بخرێته ئه‌جیندای كۆبوونه‌وه‌كانیUN ه‌وه. هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی راسپێرێت بۆ ئاماده‌كردنی راپۆت و توێژینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو و پێشكه‌شكردنی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بكات.
له به‌شێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت، هه‌ر له چوارچێوه‌ی به ئه‌ندامبوونی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ئه‌نجوومه‌نی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی UN دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ساڵانه راپۆرت له‌سه‌ر یه‌ك له‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداوه پێشكه‌شی UN بكات و ئه‌گه‌ر پێویست بكات كۆده‌نگی له‌سه‌ر كۆبكاته‌وه.
