کەمال کەرکووکی: دوای ئازادکردنەوەی بەشیر پێویست ناکات حەشدی شەعبی لە کەرکووک بمێنێتەوە

 کەمال کەرکووکی: دوای ئازادکردنەوەی بەشیر پێویست ناکات حەشدی شەعبی لە کەرکووک بمێنێتەوە
فەرماندەیەکی باڵای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی پێشمەرگە گوندی بەشیر لە دەست چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش ڕزگار دەکەن، پێویست ناکات چیتر حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای کەرکووک بمێننەوە.

د. کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک ڕاگەیاند: ”لە دوای ئازادکردنەوەی گوندی بەشیر، پێویست ناکات حەشدی شەعبی لە ناوچەکە بمێننەوە و پێویستە بڕۆن، چونکە ئێستا 2 ملیۆن و 400 هەزار ئاواەی عەرەب لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ کراوە و پێشمەرگە پارێزگارییان لێ دەکات. گوتیشی: “پێشمەرگە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە کوردستانین و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دان، لە مەترسیی داعش پاراستووە و بەوپەڕی متمانە و بەبێ جیاوازی، پێکهاتەکانی (کورد، عەرەب، تورکمان، کلدان و سریان و ئاشووری، ئەرمەنی، سابیئەی مەندائی و ...هتد)

کەمال کەرکووکی ئەوەشی دووپات کردەوە: ”ئەم ھەڵوێستە پاکانەی کورد و پێشمەرگە بەرامبەر بە نەتەوە و ئایین و مەزھەبەکان زۆر بە ڕوونی دیارن. ئیتر چ پێویست دەکات حەشدی شەعبی لە خورماتوو بێت و بۆ چی؟ لە ئاژاوە و فیتنە و بێ تاوان بە کوشتدان زیاتر چی لێ دەکەوێتەوە؟“.

سەعات 6ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 30\4\2016، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندی بەشیر دەست پێ کرد و ئێستاش چەکدارانی ڕێکخراوی داعشیان لەناو گوندەکە گەمارۆ داوە.
Top