پەرلەمانتارانی کوردستان بەرەو شوێنێکی ئارام دەگوازرێنەوە

پەرلەمانتارانی کوردستان بەرەو شوێنێکی ئارام دەگوازرێنەوە
سەدان خۆپیشاندەری سەر بە ڕەوتی سەدر، هەڵیانکوتایە ناو بارەگای پەرلەمانی عێراق و چوونە ناو سەرجەم ڕێڕەو و هۆڵەکانی پەرلەمان و پەرلەمانتارێکش دەڵێت: “بەشێکی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ شوێنێکی ئارام دەگوازرێنەوە”.

د. ئەردەڵان نورەدین، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “خەڵک و لایەنگرانی سەدر هاتنە ناو هۆڵی پەرلەمان و بینایەی پەرلەمانی عێراقەوە، بۆیە ئێستا تاکە هێزێک لە پەرلەمانی عێراق بێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و ئاگاداری هێزەکەمان کردووەتەوە کە ئاگایان لە خۆیان بێت و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە مەترسی دەکرێت، ژمارەیەکی یەکجار زۆرتری خۆپیشاندەران بگەنە ناوچەی سەوز، بۆیە دەرگا سەرەکییەکانی ناوچەی سەوز داخراوە و پەرلەمانتارانی کوردیش بەشێکیان لەناو پەرلەمانی عێراقدا ماونەتەوە، بەشێکیشیان بۆ ناوچەیەکی ئارام لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەگوازرێنەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراقەوە دەستی کەوتووە، ئێستا خۆپیشاندەرانی ناڕازیی شاری بەغدا، گەیشتنە ناو ناوچەی سەوزی شاری بەغدا و دواتر خۆیان گەیاندە ناو بارەگای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. دوای گەیشتنیشیان، تاڵانکردنی بەشێک لە باڵاخانەکە دەستی پێ کردووە و دەنگۆی ئەوەش هەیە، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی ناوچەی سەوز خەریکی ڕاکردنن.








باسنیوز
Top