"کورد ھیچ بڕیارێکی لهبارهى گۆرانكارى وهزیرهكانیهوه نهداوه"
(ئەردەلان نورەدین) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا دیار نیە کە گۆرانکاری لە وەزیرە کوردەکان دەکرێت یاخود نا، بەڵام ئێمە زیاتر تەئکیدى لەسەر مافی کورد دەکەینهوه نەک کەسایەتیەکان.
(نورەدین) گوتیشی: "وەکو کورد تاوەکو ئێستا بڕیارمان نەداوە وەزیرەکانی كورد گۆرانکاریان تێدا بکرێت.
ئهو پهرلهمانتارهى پارتی دهشڵێت، بڕیارە تاوەکو رۆژی شەممە (حەیدەر عەبادی) ھەموو کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانى عێراق (حەیدەر عەبادی) تەواوی کابینەکەی پێشکەشی ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق بکات بۆ دەنگدان، بەڵام داوای مۆڵەتی کرد تاوەکو رۆژی شەممە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت رۆژی شەممە دەنگ لەبارەی تەواوی کابینەی نوێی حکوومەتهوه بدرێت.
