نێچیرڤان بارزانی: هیچ بەرنامەیەکمان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان نییە

نێچیرڤان بارزانی: هیچ بەرنامەیەکمان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان نییە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە هەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی بەردەوامن و دۆخی ئابووریی کوردستان باش ببێت، مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانیش باش دەبێت. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هیچ بەرنامەیەکیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان نییە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆنامەوانیدا ڕای گەیاند: “ئەوەی لە خورماتوو ڕووی داوە، جێگای نیگەرانی بووە، بۆیە هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵ بن، بۆ ئەوەی ئەو گرفتانە نەبنە هۆی تێکدانی ئارامیی ناوچەکە و تێکچوونی پێکەوە ژیان”.

لە بارەی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد: "بەخێرهاتنەوەی نەوشیروان مستەفا دەکەین، پێمان خۆشە بە تەندرووستییەکی باشەوە گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، تائێستا هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان، بەڵام وەک پارتی دەرگامان کراوەیە، پێشووتر ئەوەمان ڕاگەیاندووە".

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، شاندی هەرێمی کوردستان لە ئەمەرکیا بووە، بۆ بەدەستهێنانی قەرزی نێودەوڵەتی، ئەم هەوڵەش بە ئاگاداریی بەغدا و لە ڕێگای ئەوانەوە بووە. گوتیشی: “دۆخی ئابووریی کوردستان باش بێت، مووچەی فەرمانبەرانیش باش دەبێت”. ئەوەشی خستەڕوو: “ئەولەویەتی حکوومەت هاوکاری کردنە لەگەڵ بەغدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و لەگەڵ مانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پاڵپشتی کردن تا عێراق لەم قەیرانە ڕزگاری یبێت”.






باسنيوز
Top