حكوومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵی به پارێزگاكردنی شنگاله
سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ بۆ(باس‌نیوز) گوتی: " حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ به پارێزگاكردنی شنگال و زیاتر له شه‌ش كۆمه‌ڵگه و شاره‌دێ به‌پێی نه‌خشه‌ی پارێزگای شنگال ده‌بنه شارۆچكه(قه‌زا) سه‌ر به‌و پارێزگایه".
گوتیشی: "هه‌ریه‌ك له شاره‌دێكانی (سنوون ، گرعوزێر) ده‌بنه شارۆچكه(قه‌زا) و سه‌ر به پارێزگای شنگال ده‌بن و وناوچه‌كانی ( تل به‌نات ، خانه‌سۆر ، سیپا شێخ خدر) و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌بنه شاره‌دێ( ناحیه) و سه‌ر به‌و پارێزگایه ده‌بن ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێژه‌ی دانیشتووانیان".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دانیشتووان و خه‌ڵكی شنگال ڕژدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شنگال ببێته پارێزگا و سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بێت و داواكارن هه‌رچی زووه بڕیاری به پارێزگاكردنی ڕابگه‌یه‌نرێت.
