ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕووسیا: دوور نییه فڕۆكه‌كانی ڕووسیا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا(باراك ئۆباما) بڕیاری دا، ٢٥٠ سه‌رباز له هێزی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی سووریا بكا. گوته‌بێژی وه‌زراه‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكایش گوتی، ئه‌وان له‌و شوێنانه‌ن كه ناوچه‌ی فڕینی ڕووسیایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا رایگه‌یاند، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا كه له سووریا‌ن، ئاماده‌ن به ده‌م داوای حكوومه‌تی سووریاوه بچن، ئاماژه‌یشی دا كه، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا میوانی نه‌خوازراون له سووریادا.
ڕۆژنامه‌ی 'نیزاڤیسیمایا گه‌زه‌ته'ی ڕووسیایش ده‌ڵێ:
دوور نییه هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی له 'توندڕۆ میانڕۆكان'ی سووریا، كه دژ به حكوومه‌ته‌كه‌یان وه‌ستاونه‌ته‌وه
KDP
