ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ٧٤٣ خێزان و ٤١٦١ ئاواره ده‌کات
ھاوکات ده‌زگا به ھاوکاری له‌گه‌ڵ رێکخراوی NRC و UNHCR ژه‌مه خۆراکی گه‌رم و جلوبه‌رگ و پێداویستی دیکه به‌سه‌ر ٧٤٣ خێزان و ٤١٦١ که‌س دابین ده‌کات.
ئه‌مڕۆ له‌درێژه‌ی کار‌و چالاکیه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌ھاناوه‌چوون و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ژیان بۆ ئه‌و خێزان و که‌سانه‌ی که تازه له ده‌وروبه‌ری قه‌زای مه‌خمووره‌وه روو له ھه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و له که‌مپی دیبه‌گه نیشته‌جێ ده‌کرێن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ژه‌مه خۆراکی گه‌رم و که‌لوپه‌ل و پێداویستی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش ده‌کات که رۆژانه روو له که‌مپه‌که ده‌که‌ن، له‌و میانه‌شدا تیمه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له که‌مپی دیبه‌گه به‌ھاوکاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری عێراقی و رێکخراوه‌کانی NRC و UNHCR ده‌ستیانکردووه به دابه‌شکردنی جلوبه‌رگ و ژه‌مه خۆراکی گه‌رمیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌که‌ن.
