جێگری نێردەی باڵای نەتەوەیەگرتووەكان: تاوانەكانی داعش بێدەنگییان لێ ناكرێت
دوای كۆتاییهاتنی سەردانەكەی بۆ عێراق، (كەیت گلیمۆر)، جێگری نێردەی باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، تاوانەكانی داعش بێدەنگییان لێ ناكرێت.
(گلیمۆر) دوای دوو هەفتە مانەوە لە عێراق، سەردانی بەغدا و هەرێمی كوردستانی كرد و كەمپی ئاوارەكانی شەڕی داعشی بەسەر كردەوە، لە كۆتایی سەردانەكەیشیدا گوتی: "تاوانەكانی داعش لە عێراق زۆر گەورەن و تاوانی شەڕ و دژ بە مرۆڤایەتین و نابێت بەڵگەكانیان بفەوتێن و پێویستە بێدەنگییان لێ نەكرێت."
جێگری نێردەی باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ، هەروەها داوا دەكات پێكهاتەكانی عێراق خۆیان بۆ دوای شەڕی داعش ئامادە بكەن لە ڕێی بەهێزكردنی دامودەستگا دادوەرییەكان و سەروەریی یاسا و وازهێنان لە تۆڵەسەندنەوە.
KDP
