مەحموود سەنگاوی: خورماتوو پڕبووە لە سیخوڕی وڵاتان
مەحموود سەنگاوی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند:
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روودانی شەڕ لە نێوان کورد و شیعە، بە سەردانێک چووەتە نێو شارۆچکەی خورماتوو، هاوکات لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو سنوورەدا کۆدەبنەوە بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو شەڕە.
مەحموود سەنگاوی گوتیشی:" خورماتوو پڕبووە لە سیخوڕی وڵاتان و کۆمەڵە کەسانێکیش هەن لەنێو شیعەکان هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدەن لەنێو کورد و شیعە، بەڵام ئێمە رێگری لەو هەوڵە دەکەین".
لە كاژێر 23:40 خولهكی شهوی رابردوو 23-4-2016، له شارۆچكهی خورماتوو شهڕ لهنێوان چهند گهنجێكی كورد و ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی سهریههڵدایهوه، ئێستا شەڕەكە گەورە بووە و شەڕی كۆڵان بە كۆڵان سێ بەشی شارۆچكەكەی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهیدبوونە، هەشت چەكداری حەشدیش كوژراون.
رووداو
