ئاڵۆزی له قامیشلۆ ده‌ستیپێكرده‌وه
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری خه‌به‌ر 24، ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی رژێمی سوریا مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی له شاری قامیشلۆ ره‌تكرده‌وه، هێزه‌كانی ئاسایش و شه‌ڕڤانه‌كانی (یه‌په‌گه) چوارگۆشه‌ی ئه‌منی (كه باره‌گای هێزه‌كانی رژێمی سوریا) ی تێدایه گه‌مارۆداوه و ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه‌ش خێزانه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه دوورده‌خه‌نه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رژێمی سوریا ده‌ستیكردووه به چۆڵكردنی شوێنی نیشته‌جێبونی ئه‌فسه‌ركانی له شاری قامیشلۆ تائێستا هۆكاره‌كانی چۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه نه‌زانراوه.
له ئه‌نجامی شه‌ڕی سێ رۆژی رابردوو له قامیشلۆ، 10 ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایش و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و 17 هاولاتی كورد شه‌هید بوون و به‌ده‌یان سه‌ربازی رژێمی سوریاش كوژران و برینداربوون و ژماره‌یه‌كیشیان به دیلگیران.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی سوریا گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودی كوردنشینیان له شاری حه‌له‌ب بۆردوومان كرد‌و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش هاوڵاتی بریندار بوون.
له 17 شوباته‌وه دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی سوریا، هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و له ئه‌نجامی توپبارانكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌دا به‌ده‌یان هاوڵاتی كورد شه‌هید و برینداربوون.
خه‌ندان
