وه‌زیری په‌روه‌رده له‌باره‌ی نیو مووچه‌كەوە "دڵنیایی" دەداتە مامۆستایان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند "له‌سه‌ر به‌ڵێنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر پاره‌مان بێته‌ده‌ست له‌نزیكترین كاتدا نیو مووچه‌كه‌ی مانگی 9ی ساڵی رابردووی مامۆستایان دابه‌شده‌كه‌ین".
وتیشی: "ناتوانم وادەی دابەشکردنی مووچه ئاشکرابکەم، به‌ڵام مامۆستایان دڵنیا دەکەمەوە له‌نزكترین كاتدا نیو مووچه‌كه‌یان دابه‌شده‌كه‌ین".
لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده له‌كاتێكدایه، تائێستا مووچه‌ی مانگی 9ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شنه‌كراوه‌و ته‌نها نیو مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌شكراوه.
