خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ڕاگه‌یێندرا

خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ڕاگه‌یێندرا
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، تا رۆژى پێنجشه‌ممه له‌م حه‌فته‌یه 12 وه‌زاره‌ت و سەرۆکایەتیى هەرێم و سەرۆکایەتیى پەرلەمان و ئەنجوومەنى وەزیران، مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە: "وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕایدەگەینێت:- ڕۆژى یەکشەممە بەروارى 24/4/2016 مووچەى ئەو وەزارەتانەى لاى خوارەوە دابەش دەکرێت:

1- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
2- وەزارەتى کارەبا
3- وەزارەتى کشتوکال و سەرچاوەکانى ئاودێرى
4- وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێَ کردن

ڕۆژى دووشەممە و سێشەممە بەروارى 25-26/4/2016 مووچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەش دەکرێت.

ڕۆژى چوارشەممە 27/4/2016 مووچەى ئەو وەزارەتانەى لاى خوارەوە دابەش دەکرێت:

1- وەزارتى شارەوانى و گەشتوگوزار
2- وەزارەتى ئەو قاف و کاروبارى ئایینى

ڕۆژى پێنجشەممە 28/4/2016 مووچەى ئەو وەزارەتانەى لاى خوارەوە دابەش دەکرێت:

1- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان
2- وەزارەتى داد
3- وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن
4- وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى
5- وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى
6- سەرۆکایەتیى هەرێم
7- سەرۆکایەتیى پەرلەمان
8- ئەنجوومەنى وەزیران
دواى تەواوبوونى دابەشکردنى مووچەى ئەو وەزارەتانەى کە لە سەرەوەدا ناویان هاتووە، دەست دەکرێت بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینانى پێشمەرگە و شارستانى.

نه‌شوان به‌رزنجى
KDP.info
Top