سه‌رۆکی ھه‌رێم و سه‌رۆک ئه‌رکانی ھاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌کارییه‌کانی ئازادکردنی موسڵیان تاوتوێ کرد
شانده‌که پێکھاتبوو له "ستیوارت جۆنز" باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و "مهتیوس میتمان" کونسوڵی ئه‌مه‌ریکا له ھه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده و ڕاوێژکاری سه‌ربازیی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق.
له دیداره‌که‌دا به وردی باس له ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادکردنی موسڵ کرا و سه‌رۆکی ئه‌رکانی ھاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریکا وێڕای ئاماژه‌پێدان به سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه پێزانینی بۆ سه‌رکردایه‌تیکردنی سه‌رۆک بارزانی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه ھه‌بوو و جه‌ختی له بایه‌خی به‌شداریکردنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی ئازادکردنی موسڵ کرده‌ووه. ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌یشی دووپاتکرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا پابه‌ند ده‌بێ به پشتیوانیکردن و یارمه‌تیدانی ھێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆک بارزانی سوپاسی سه‌رۆک و گه‌ل و حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکای کرد بۆ پشتیوانیکردنی گه‌لی کوردستان و بڕیاری پێشکه‌شکردنی ھاوکاریی دارایی به پێشمه‌رگه که له‌ڕووی پڕاکتیکی ومه‌عنه‌وی کاریگه‌ریی ئیجابی له‌سه‌ر ھێزی پێشمه‌رگه‌دا ھه‌بووه.
له به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا شاندی میوان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی ھاوڕابوون که پێویسته به‌ر له پڕۆسه‌ی ئازادکردنی موسڵ لێکتێگه‌ییشتن له‌نێوان لایه‌نه کان و پێکھاته‌کاندا ھه‌بێت ئه‌ویش له‌پێناو پارێزگاریکردن له خه‌ڵکی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کان به تایبه‌ت ده‌رھه‌ق ئێزیدی و مه‌سیحییه‌کان و پێکھاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تری پارێزگاکه.
ھه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق باسی له پڕۆسه‌ی سیاسیی له عێراق کرد و سوپاسی ھه‌ڵوێستی پارله‌مانتارانی کوردستانی کرد له به‌غدا که له قه‌یرانی سیاسی‌دا ڕۆڵی ئیجابیی خۆیان گێڕاوه.
تاوتوێکردنی ھه‌ماھه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و ھێزه‌کانی عێراق و ھاوپه‌یمانان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستان ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
