له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكدا داعش كرانه ئامانج
(د. كه‌مال كوركووكی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ''سه‌عات دوازدەونیوی 22/4/2016، پێشمەرگە سەربەرزەکانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك، بە هماهەنگی لەگەڵ تیمی ئاسایش و هەواڵگریی میحوەری ڕۆژئاوای كه‌ركووكدا، لە ڕێگای سەرچاوەیەکمان، توانرا جبەخانەی تیرۆریستانی داعش و ئۆتۆمبێلێكی جۆری مەرزیە کە دۆشکەی لەسەر بووە، لە گوندی عه‌تشانە بكه‌نه ئامانج و بیانته‌قێننه‌وه.''
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كه‌ركووكی)، ختەقینەوەی جبه‌خانه‌كه ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بووه، به هۆیشیه‌وه تیرۆریستانی داعش بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان ڕزگار بکەن، هەڵاتوون. به‌پێی زانیارییه‌كانیشمان، تیرۆریستان كوژراو و برینداریان هه‌بووه.
