سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی دا، نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم به ڕووی بریندارانی قامیشلۆدا كراوه بن
رۆژی هه‌ینی 22ـی 4ـی 2016، له‌سه‌ر فه‌رمانی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرانه ئاماده‌باشییه‌وه بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی رووداوه‌كانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێ، كه ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ن به مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و پێشوازیكردن له برینداران و، ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان.
