داعش به دوو ئۆتۆمبێلی بومبڕێژكراو هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه
سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشمه‌رگه به ئاژانس هه‌واڵی زاگرۆسی گوت"ھێرشەکەی داعش کاتژمێر ١ی شەوی رابردوو ئەنجامدرا، بەڵام پێش ئەوەی دوو ئۆتۆمبێلەکە بگەنە سەنگەرەکانی پێشمەرگە تەقەیان لێکراوە".
گوتیشی "پێشمەرگەکان وایانزانیبوو چەکدارەکان کوژراون، بۆیە لە ئۆتۆمبێلەکان نزیکبوونەتەوە، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەوان چەکدارەکان به برینداری خۆیان تەقاندووەتەوەو بەھۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون، بەڵام برینەکانیان قورس نییە".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوەکرد، خۆکوژەکان دوو کەس بوون و ھێرشەکەیان ھاوکات بوو لەگەڵ جەژنی چوارشەممە سووری ئێزدییەکان.
قه‌زاری شه‌نگال ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری موسل و به یه‌كێك له ناچه‌و كوردیه‌كان ئه‌ژمارده‌كرێت، دوا ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش شاری موسلیان داگیركرد و چه‌ك و ئوتومبێلی 3 فرقه‌ی سوپای عێراقیان كه‌وته ده‌ست له رۆژی 3 ئابی 2014 دا هێرشیانكرده سه‌ر شنگال و داگیریانكرد.
له 13/11/2015 به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان قه‌زای شنگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كونترۆل كرایه‌وه.
