پیرۆزبایی مەکتەبی سەرۆک بۆ گۆڤاری گوڵان

پیرۆزبایی مەکتەبی سەرۆک بۆ گۆڤاری گوڵان
سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی بیست و سێیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەکەین.
گوڵان وەک تەمەندرێژترین گۆڤاری سیاسی لە کوردستان، بۆتە ناوەندێکی گرینگی دیالۆگ و بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەی سیاسی و وەرگرتنی بۆچوونی کەسایەتیی ئەکادیمی و سیاسەتوانانی کوردستان و ناوچەکە و جیھان و کاری گرینگی بۆ پێکەوە بەستنی ڕۆشنبیرانی کوردستان و دەرەوە ئەنجام داوە و زمانی دیالۆگی بیروڕا جیاوازەکانی داھێنا و تا ئێستایش لەسەر ئەو ڕێگەیە بەردەوامە. ھەروەھا گوڵان بە چاپکردنی ژمارەیەک کتێب و لێکۆڵینەوەی سیاسی خزمەتێکی زۆری بە کتێبخانەی کوردی و ناوەندە ئەکادیمییەکانی کوردستان کردووە.
ھیوادارین ستافی ماندوویی نەناسی گوڵان ھەر بەو ڕوحییەتە پێشمەرگانەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ھەستی بڕوابەخۆبوون و نیشتیمانپەروەری و خزمەتکردنی پرۆژەی نەتەوەیی بەردەوام بن.
بەو ھیوایەی ساڵی نوێی تەمەنی گۆڤارەکەتان، ساڵی بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتر بێت. دەستخۆشیتان لێ دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

مەکتەبی سەرۆک
٢٠ـی٤ـی٢٠١٦
Top