لە زاخۆ پۆلێك پێشمەرگەی ژن ئەكادیمیای سەربازی تەواو دەكەن

لە زاخۆ پۆلێك پێشمەرگەی ژن ئەكادیمیای سەربازی تەواو دەكەن
لە شارۆچكەی زاخۆ پۆلێك پێشمەرگەی ژن ئەكادیمیای سەربازی تەواودەكەن و رۆژی چوارشەممە 30-3-2016 ئاهەنگی دەرچوون سازدەكەن.

ژمارەی ئەو پێشمەرگانە 201 خوێندكارە و پاش بڕوانامەی بەكالۆریۆس، ساڵێك مەشقیان لە سەر چەك و هەموو بوارەكان لە زانستی سەربازی وەرگرتووە.

عەقید مەسعود ساڵح لە ئەكادیمیای سەربازیی زاخۆ راگەیاند، لەسەر ئاستی عێراق و باشووری كوردستان یەكەمجارە خولی لەمشێوەیە دەكرێتەوە.

ئەكادیمیای سەربازیی زاخۆ لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ساڵی1996 دامەزراوە و تاوەكو ئێستا 6 هەزار و 500 خوێندكار خولیان تێدا بینیوە.









رووداو
Top