حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشە تیرۆرستییەکەی بابل سەرکۆنە دەکات

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشە تیرۆرستییەکەی بابل سەرکۆنە دەکات
بە توندی ئەو کارە تیرۆریستیەی دوێنێ هەینی ٢٥ی ئازار سەرکۆنە دەکەین کە یاریگایەکی تۆپی پێی لە شارەدێی ئەسکەندەریەی سەر بە پارێزگای بابل کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی سڤیل و بێگوناهی کردە قوربانی. هاوخەمی و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە ناخۆشە ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئەم کردە تیرۆریستیانەی کە نیشانەی دڕندەیی و بێهیواییی تیرۆریستان و کاردانەوەیەکی ترسنۆکانەی شکستە یەک لە دوا یەکەکانیانە لە بەرەکانی شەڕدا، دەبێ زیاتر هانی هەماهەنگی و هاوکاری لە نیوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا بدات بۆ تێکشکاندن و بنەبڕکردنی سەرتاسەریی تیرۆریستان کە چارەنووسیان هەر شکست و ڕیسوابوونە.

ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان
Top