هێرشەکەی مەخموور.. پردی گەیارە خاپوور کرا
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (24.3.2016)، هیرشی سوپای عێراقی، به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی هێزه هاوپه‌یمانییه‌كان، بۆ سه‌ر باشووری ڕۆژئاوای مه‌خموور ده‌ستی پێ كرد و لە یەکەم هەنگاویشدا، پردی گەیارەیان لە نێوان شارۆچکەی مەخموور و شارۆچکەی گەیارەی سەر بە پارێزگای نەینەوا خاپوور کرد.
به پێی زانیارییه‌كان، هێرش بۆ سه‌ر گونده‌كانی: کەرمردی، کودیلە، مەهانە و سەرائب جەبر كراوه و هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی کەرمەردی و کودیلەیان بەبێ هیچ بەرەنگاربوونەوەیەکی داعش کۆنترۆڵ کرانەوە.
له‌و هێرشه‌دا هێزەکانی لیوای91ی فیرقەی 15، کە کوردن و هێزەکانی لیوای 72 بەشداریان كردووه و تا ئێسته شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌عات 6ی ئه‌م به‌یانییه هێرشه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
باس‌نیوز
