بارزانی و تاقانەکانی هەڵەبجە کۆدەبنەوە
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "کاژێر 16:00 ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-3-2016 تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە و مەبەست لە کۆبوونەوەکەش رێزگرتنی بارزانییە لەو قوربانیانە و دڵنەوایی کردنیانە".
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد، رێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە بە هەوڵی محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانە.
16-3-1988 حکومەتی ئەوکاتەی عێراق هەڵەبجەی بە چەکی کیمیایی بۆردوومانکرد، لە ئەنجامدا 5 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەکی زۆریشیان برینداربوون.
رووداو
