تیمێکی ئەمریکی راهێنان بە پزیشکانی هەولێر دەکەن
د. سامان بەرزنجی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند تیمە ئەمریکییەکە لە 10 پزیشكی تایبەتمەندی فریاکەوتن پێکهاتوون، بۆماوەی 2 هەفتە راهێنان بە پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی پارێزگای هەولێر دەکەن.
د. سامان بەرزنجی دەڵێت بەشێکی گرنگی راهێنانەکە تایبەتە بە چۆنییەتی مامەڵەکردنی پزیشکان لەگەڵ بریندارانی جەنگ، ئەمەش بۆ دۆخی ئێستای کوردستان کە لە جەنگدایە زۆر گرنگە و دەشڵێت جگەلەوە بایەخدەدرێت بە چارەسەرکردنی قوربانییانی رووداوەکانی هاتووچۆ.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاشکرایدەکات لە کۆتایی راهێنانەکە، لە فێستیڤاڵێکی رێزلێناندا تیمە ئەمریکییەکە خەڵاتدەکەن.
