فراكسیۆنی پارتی: پارتی لە رێگەنەدان بە یوسف محەممەد پەشیمان نەبووەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان ئومێد خۆشناو دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە کە گوایە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەنەدان بە گەڕانەوەی یوسف محەمەد پەشیمان بووبێتەوە وتی، ڕووداوه‌کەی 12ـی مانگی 10ـی 2015، بێبنه‌ما نه‌بوو، پارتیی دیموكراتی كوردستان کە ڕێگەی نه‌دا یوسف محەمەد وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێتەوە باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، كۆمه‌ڵێك حیساباتی ورد و خوێندنه‌وه‌ی لێ كردبوو.
وتیشی، پارتیی دیموكراتی كوردستان نەیهێشت ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی ده‌رهه‌ق به ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان هەوڵی بۆ دەدرا، بەردەوام بێ، ماوه‌یه‌كه ده‌بینین لێره‌وله‌وێ هەندێ کەسی سیاسی یان ئه‌ندام په‌رله‌مانی لایه‌نه‌كانی دیكە باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌و كاره‌دا هه‌ڵه‌ی كردووه یاخود په‌شیمانه.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی دا، ئه‌و كاره‌ی كرا‌و، بڕیاری هه‌موو پارتیی دیموكراتی كوردستان بووه، به تاوتوێی وردی بۆ كراوە، خۆ بڕیاری ده‌زگایه‌ك یاخود چه‌ند كه‌سێك یان ئۆرگانێكی پارتیی نه‌بووه به‌ڵكو بڕیاری گشت پارتیی دیموكراتی كوردستان بووه تا ئه‌م كاته‌ش نه پارتی به ناڕه‌وای ده‌بینێ و نه لێشی په‌شیمانه، چونكه ئه‌وه‌ی كراوه له‌پێناو ئایینده هه‌رێمی كوردستاندا بوو، پارتی بەرگری لە بەرژەوەندیی گشتی کرد و ڕێگەی له ئاژاوە و تێکدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی گرت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردەوە كه ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه بڕیارێكی ڕێک و هەرە ڕەوای پارتیی دیموكراتی كوردستان بووه و، نه لێی په‌شیمانه و نه پێیشی هه‌ڵه‌یه، چونكه ئاینده‌ی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وەیە و ئاشتەوایی و ئاسایشی وڵات له پێش هه‌موو كارێكه‌وه‌یه
