داخستنی سنووری ئیبراھیمخەلیل کاری کردووەتە سەر داھاتی ناوخۆ
ئەندامی لیژنەی دارایی ونوێنەری شاری زاخۆ لەپەرلەمانی کوردستان (مەدینە شەرنەخی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داخستنی خاڵی سنووری ئیبراھیمخەلیل بەردەوامە و تائێستا نەکراوەتەوە و، ھۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دۆخی تورکیا لە سنووری ئەوان جێگیر نییە، بۆیە تا دۆخی ئەوان جێگیر نەبێ خاڵی سنووری ئیبراھیمخەلیل ناکرێتەوە."
(مەدینە شەرنەخی) دهیشڵێ، داخستنی ئەو خاڵە سنوورییە کاریگەری زۆری ھەبووە لەسەر داھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، چونکە لەئێستادا داھاتی کەمبووە و پێشتر لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ تەنها داھاتی خاڵی سنووری ئیبراھیمخەلیل ١٣٩ملیاردیناربووە و داھاتی باشماخ ١١٥ملیار دینار بووە، بۆیە زۆرترین داھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە خاڵی سنووری ئیبراھیمخەلیل بووە.
(شەرنەخی) ڕوونیشی کردەوە، داخستنی خاڵی سنوری ئیبراھیمخەلیل کاریگەری ھەبووە لەسەر دواکەوتنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران.
