دوای ئەوەی لێدوانی بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە چەنددەزگەیەكی ڕاگەیاندن بڵاو كرایەوە كە گوایە لەناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا چەكدار و ڕێكخستنی سەر بە حەشدی شەعبی هەیە، داوا لەم بەڕێزە دەكەین كە ئەگەر زانیاریی دروست و بەڵگەی هەیە لەبارەی ئەو كەسانەی هەڵساون بە دروستكردنی هێزی سەر بە حەشدی شەعبی لەناو خاكی كوردستان جا چ لە ناو پارتی بێت یان حزبێكیدی، بابیداتە دەزگە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی ئیجرائاتی پێویستیان لەگەڵدا بكرێت.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
11ـی 4ـی 2015