عێراق ڕێککەوتنی کەرتی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆکرد
دوێنێ شەممە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا ڕایگەیاند، 48 ڕێککەوتن و هاوبەشییان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ کردووە، کە بەشێکی زۆریان لە کەرتی نەوتدان.
ئەم ڕێککەوتنانە بریتین لە “هاوکاری و هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی نەوت و کارەبای عێراق لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک ئێکسۆن مۆبیل، کەی بی ئاڕ، جی ئێی ڤێرنۆڤا، شێڵ و هالیبێرتۆن”.
هەروەها چەندین گرێبەستی پەیوەندیدار بە دروستکردنی بۆرییەکی گەورەی نەوتی خاو لە نێوان عێراق و سوریا واژۆ کراوە. هەروەها عێراق ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای ستارلینک کە پێشەنگی جیهانییە لە بواری پەیوەندییە مانگە دەستکردەکاندا واژۆ کرد بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی لەو وڵاتەدا پێشکەش بکات.
شایانی باسە عەلی زەیدی بەڵێنی داوە ئابووری ناسکی عێراق بەهێز بکات و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق چەک داماڵێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
