سەرۆكایەتیی پەرلەمان و یەكێتی، گفتوگۆ لەبارەی دەستوور و ویلایەتی سەرۆكی هەرێمەوە دەكەن
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان (فەخرەددین قادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، بڕیارە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی دەستوور و ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە، ئەمڕۆ سەردانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی بكەن.
تاوەكو ئێستا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان سەردانی هەر یەكە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامییان كردووە و ئەوانیش پشتگیریی خۆیان بۆیان دووپات كردووەتەوە كە بەپێی سازان ئەو دوو پرسە یەكلا بكرێنەوە.
بە گوتەی (فەخرەددین)، بڕیارە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ هەمان مەبەست سەردانی لایەنەكانی دیكەیش بكەن.
