یەکشەممەی دادێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی، دەستوور و سەرۆکایەتیی هەریم تاوتوو دەکات
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکرادایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەلی حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بڕیارە رۆژی یەکشەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز بدات کە هەر 3 مانگ جارێک ئەو کۆبوونەوەیە ساز دەدرێت.
(عەلی حوسێن ) گوتیشی، کۆبوونەوەی ئەم جارە زیاتر پێوەستە بە رەوشی ئێستای کوردستان وەک دەستوور و سەرۆکایەتیی ھەرێم و کۆمەڵێک پرسی دی.
(حوسێن ) ڕوونیشی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بۆچوونی پارتیی لە بارەی ئەو پرسانە دیاری دەکرێت کە چۆن گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بەچ شێوەیەک بێت و هەڵبەت رایشی لەبارەوە دەگۆڕینەوە و تاوتووی دەکەین.
