دوای 4 ساڵ ڕاگیران، خوێندنی دكتۆرا له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه
)د. یووسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه 4 ساڵه خوێندنی دكتۆرا له هه‌رێمی كوردستاندا ڕاگیراوه، بۆیه بڕیارمان داوه خوێندنی دكتۆرا بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش بڕیارێكی گرنگ و دڵخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ێت دكتۆرا لە ناوخۆدا بخوێنن".
)د. یووسف گۆران) ڕونیشی كرده‌وه له پاڵ خوێندنی دكتۆرا، خوێندنی ماسته‌یریش به‌رده‌وام ده‌بێت، گوتیشی: "له‌م مانگەدا بڕیاری ده‌ستپێكردنەوەی خوێندنی دكتۆرا و ماسته‌ر ڕاده‌گه‌یێندرێت و ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌لێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ناویان له به‌رنامه‌ی توانسازی ده‌رچووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه سه‌فه‌ر بكه‌ن."
به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتنی ژماره‌ی قوتابیانی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌وه‌سه‌تێته سه‌ر توانای زانكۆكانی كوردستان؛ داوامان له زانكۆكان كردوه توانای وه‌رگرتنی ئه‌و قوتابیانه‌مان پێ بده‌ن، چه‌ند توانایان هه‌بێت ئێمه قوتابیان وه‌رده‌گرین.
(د. یووسف گۆران) جه‌ختیشی كرده‌وه خه‌رجی قوتابیانی ماسته‌ر و دكتۆرای ناوخۆ له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌بێت؛ 4 ساڵه خوێندنی دكتۆرا لە ناوخۆدا نه‌بووه، بۆیه ژماره‌یكی زۆری قوتابی دكتۆرا كه‌ڵه‌كه بووه و تاوه‌كو ئێستا یه‌كلاییمان نه‌كردووەته‌وه دكتۆرا ته‌نیا بۆ قوتابیانی زانكۆكان بێت یان فه‌رمانبه‌رانیش بگرێته‌وه.
