ئەم دوو کۆلیژە بەو نزیکانە تێکڕای دەرچوانیان دادەمەزرێندرێن

ئەم دوو کۆلیژە بەو نزیکانە تێکڕای دەرچوانیان دادەمەزرێندرێن
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەریمی كوردستان رەزامەندیداوە بۆ دامەزراندنی هەموو دەرچووانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی كۆلێژەكانی دەرمانسازی و ددان؛ بڕیاریشە بەم نزیكانە فەرمانی دامەزراندنیان دەر بچێت.

ئەندامی پەرلەمانی كورستان (شوكریە شێخانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران هەریمی كوردستان رەزامەندیداوە بۆ دامەزراندنی هەموو دەرچووانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی كۆلێژەكانی دەرمانسازی و ددان و بڕیارە بەم نزیكانەیش فەرمانی دامەزراندنیان دەر بچێت.

(شوكریە شێخانی) گوتیشی: لە پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی تەندروستی لەگەڵ وەزیری تەندروستی كۆ بوینەوە، وەزیری تەندروستی گوتی تا ئێستا پێنج جار داوای رەزامەندیم لە ئەنجوومەنی وەزیران كردوە بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووانە، دواجار بەڵێنی ئەوەیان پێدام دوای هەفتەیەكی دی واژۆوی دامەزراندنی ئەو دەرچوانە لە لایەن وەزارەتی دارایی دەربكەن.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردەوە، ژمارەی ئەو كەسانە زۆرە و هەموویان لە بڕیارەكە سودمەند دەبن.
جێی باسە لە ماوەی رابردوودا لەو ماوەیدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بۆ 700 پزیشك ‌و پزیشكی‌ دەرمانساز ‌و پزیشكی‌ ددان ‌و هەندێك پەرستاری‌ زانكۆ دەركرد و دامەزرێندران.
Top