باشیک.. ژمارەیەک داعش کوژران

باشیک.. ژمارەیەک داعش کوژران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لەناویاند خۆکوژێکیشی تیابوو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سەرجەمیان کوژران.


بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەعید مەموزینی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک، هێزی پێشمەرگە بەرپەرچیان دایەوە و 8 چەکداری داعش کوشت.

بە گووتەی مەموزینی: لەناویاندا خۆکوژێکی تیدابوو خۆی بۆمبڕێژ کردبوو، بەر لەوەی بتەقێتەوە لەلایەن پێشمەرگەوە کوژرا.
Top