پێشمەرگە هێرشێکی داعشی لە میحوەری ڕۆژاوای کەرکووک تێکشکاند
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پارتیی ئازادی کوردستان کە نەیویست ناوی ببرێت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند کە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی ڕیازەوە بە کۆکردنەوەی پاشماوەی چەکدارەکانیان بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی رۆژانەی پیشوویان و بە خەیاڵ تۆڵەکردنەوەی تاوانباری کوژراو (ئەبو مەسعەب عەبدوڵڵای شەرعی) هێرشێکیان بۆ سەر قەڵای خۆڕاگری رۆژهەڵات هێنا، بەڵام پیشمەرگە دەستەبەجێ و بەرپەرچیان دانەوە و تێکشکێنران و زیانی گیانی و ماڵیی زۆریان بەرکەوت.
بە گوتەی زانیاریی سەرچاوەکە، لەمشەڕەدا کە زیاتر لە سەعاتێکی خایاند، هێزەکانی پێشمەرگە بێزیان بوون.
