سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك ئۆلاند، پێوەندییەکانی هەولێر و پاریس و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریان تاوتوو کرد
له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پاریس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان(مه‌سعوود بارزانى) له لایه‌ن سه‌رۆككۆمارى فه‌ره‌نسا(فرانسوا ئۆلاند)وه پێشوازی لێ كرا.
دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان (سه‌رۆك بارزانى) و (سه‌رۆك ئۆلاند)ـدا به‌ڕێوه چوو، کە تێیدا پتەوکردنی پێوەندیی نێوان هەولێر و پاریس، هەروەها چۆنیەتیی بەرپەرچدانەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش خرایە بەر باسەوە.
