نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی كردنه‌وه‌ی لوتكه‌ی حكوومی له دوبه‌ی كرد
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به بانگهێشتی فه‌رمیی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمارات، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی حكوومی كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان، پلاندانان و وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت پێكهاتبوو، دوێنێ ئێواره گه‌یشته دوبه‌ی و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی سێ ڕۆژی مانه‌وه‌یدا له ئیمارات، چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت.
له لوتكه‌ی حكوومیدا له دوبه‌ی كه به دووه‌م گه‌وره‌ترین لوتكه‌ی جیهانی هه‌ژمار ده‌كرێت، زیاتر له چوار هه‌زار به‌شدار كه نوێنه‌رایه‌تیی نه‌وه‌د و سێ وڵات ده‌كه‌ن، له چه‌ندین كۆڕ و سمینار و پانێلی جیادا، ڕێڕه‌و و كاروانی پێشكه‌وتنی حكوومی به‌ره‌و دواڕۆژ، دامه‌زارندن و به‌ره‌وپێشبردنی حكوومه‌تی زیره‌ك، نه‌وه‌ی داهاتووی حكوومه‌ته‌كانی دواڕۆژ، دیزاینكردنی پێشوه‌خته‌ی ئاینده، تێگه‌یشتنێكی جیهانی بۆ پێشكه‌وتنی حكوومی و حكوومه‌تداری و چه‌ندین باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌م بوارانه، تاوتوێ ده‌كرێت.
